جۆ بایدن دواین بڕیاری ترەمپ لەبارەی ئیمارات هەڵناوەشێنێتەوە

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، دواین بڕیاری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی وڵاتەکەی کەتایبەت بووە بە لێخۆشبوونی گومرگی بەڕێژەی 10% لە ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی ئیمارات وەک خۆی جێبەجێدەکرێت، چونکە ئەو بڕیارە خزمەتێکی زیاتر بە ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەکات.

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لەراگەیەنراوێکدا کە کۆشکی سپی بڵاویکردوەتەوە ئاماژەی بەوەشکردوە، بڕیاری جێبەجێکردنی لێخۆشبوونی گومرگی بەڕێژەی 10% لە ئەلەمنیۆمی هاوردەکراوی ئیمارات لەبەرژەوەندی ئاسایشی نەوەیی ویلایەتە یەکگرتووەکاندا دایە.

لەدواین رۆژەکانی سەرۆکایەتیدا دۆناڵد ترەمپ بڕیاریدا لێخۆشبوونی گومرگی بەڕێژەی 10% لەسەر بازرگانی ئەلەمنیۆمی ئیمارات جێبەجێ بکرێت.

Back to top button