ئیسرائیل هەڕەشەی هێرشکردنەسەر بنکە ئەتۆمیەکانی ئێران دەکات
وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە هێرش بکاتە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران، چونکە نابێت ئەو وڵاتە چەکی ئەتۆمی بە دەستبهێنێت.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەری ئەلعەرەبیە، بینی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل بە میدیایەکی میسری راگەیاندووە، وڵاتەکەی رێگە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆم بگات، ئەگەر پێویستیش بکات، هێرشدەکەنە سەر بنکە ئەتۆمییەکانی.
ئاماژەی بەوەشکردوە، ئامانجی ئیسرائیل لە بەرامبەر ئێران روونە و نابێت ئەو وەڵاتە بە هیچ جۆرێک ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، ئەگەر پێویست بکات سوپا و سیستەمی بەرگریی ئیسرائیل ئامادەن بژاردەی هێرشکردنەسەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران جێبەجێ بکەن.