سائیرون: لەگەڵ كوتلەی ھیوا بودجە بە بێ كورد تێپەڕ دەكەین

ڕۆژی دووشەممە شاندی کوردی هیچ پێشکەوتنێکی لە دانوستانەکاندا نەپێکا ، ئەوە بە گوتەی ڕاز ئەلمەسعودی ئەندامی ئیئتیلافی هێزەکانی سائیرون كە ڕایگەیاند دەکرێت بودجە بەبێ ڕەزامەندی هەولێر تێپەڕبکرێت.

مەسعودی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێزە کوردییەکان دابەشبوون و چیتر نوێنەری حزبە تەقلیدییەکان نین، لەگەڵ ئەوەی ژمارەی بلۆکی كوتلەی ھیوای کوردستان دەگاتە زیاتر لە 20 پارلەمانتار، کە ئەمە بەسە بۆ تێپەڕاندنی بودجە بە زۆرینە و بەپێی بەرژەوەندی وڵات.

وتیشی: بودجە پێویستی بە 166 دەنگە بۆ ئەوەی تێپەڕێت.

سەرچاوە: ئەلعەرەبیە

Back to top button