سەرۆك بارزانی لەگەڵ كۆنسوڵی ئەرمینیا بزانە باسی چیان كردووە

 

ڕۆژی سێشەممە ٢ـی شوباتی ٢٠٢١ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەرشاك مانۆكیان كونسوڵی ئەرمینیا لە شاری هەولێر كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی ئەرمینیا لە هەولێر پێزانینی هەبوو بۆ ماندووبوون و خەباتی مێژوویی سەرۆك بارزانی لەپێناو ئازادی و مافەكانی گەلی كوردستان و هەروەها ڕۆڵی سەرۆك بارزانی لە بەدیهێنانی سەقامگیری و شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.
تاوتوێكردنی بارودۆخی سیاسیی ناوچەكە تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو و هەروەها هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ئەرمینیا كردەوە.
Back to top button