له خانه‌قین داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران
دوای ئه‌وه‌یی له چه‌ند ساڵی رابردوو داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان داعش ده‌ستی به جم‌وجۆل كردووه‌و چه‌ند جارێكیش هێرشی كردۆته سه‌ر هێزه ئه‌مینه‌كان و هاووڵاتیانی سڤیل، ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه له سنوری خانه‌قین داعش هێرشێكی فراوانی كرد سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و به هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و بریندار بوون،
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك له ئاكامی هێرشی داعش له سنوری قه‌زای خانه‌قین بۆسه‌ر میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی، چوار چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون فه‌رمانده‌یه‌كى پێشمه‌رگه له سنورى خانه‌قین رایده‌گه‌یه‌نێت، دوو له چه‌كداره كوژراوه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی خه‌لكی خانه‌قین بوون.
هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كه‌ی پێشمه‌رگه راشیگه‌یاند كه نه‌بوونی پێشمه‌رگه له‌و سنورانه هۆكاره بۆ زیاد بوونی جموجۆلی داعش له ناوچه‌كه و ئه‌و ناوچانه ئێستا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى و سوپاى عێراقیدایه، پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌دا نیه.