میدیاكانی ئیسرائیل: ئیسرائیل ئاماده‌كاری وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازی دژ به ئێران ده‌كات
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو ئیسرائیل به به‌رده‌وامی پێگه‌و بنكه‌و باره‌گاكانی میلیشاكانی ئێران و سوپای پاسدارانی له نێو خاكی سوریا و لوبنان و عێراق بۆردوومانكرد، میدیاكانی ئسرائیل ئاشكرای دكه‌ن كه سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان له هه‌وڵی وه‌شاندنی گورزێكی سه‌ربازیه له حكومه‌تی ئێرنا،
به پێی زانیاریه‌كانی كه‌ناڵی كانی ئیسرائیلی، شه‌وی رابردوو ، بینامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌ته‌وه و پرسی وه‌شاندی گورزی سه‌ربازی له ئێرانی تاوتوێكردووه.
هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌ناله میدیایی ئیسرائیل راشیگه‌یاندووه كه بە مەبەستی ئامادەباشی بۆ ئەگەری هێرشکردنە سەر ئێران، نەتەنیاهۆ له‌گه‌ڵ بینی گانتس وەزیری بەرگری و ئاڤیڤ کوخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی وەزارەتی سوپا و دارایی، كۆبووه‌ته‌وه‌و راشیگه‌یاندووه كه وه‌شاندنی گورزی سه‌ربازی ئەگەرێکی چاوەڕوانکراو لەدژی ئێران.
ئەو ئامادەکارییانەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو ئاڤیڤ کوخاڤی سەرۆک ئەرکانی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، فەرمانیکردووە بە سوپا بە دووبارە کارکردنەوە لەسەر ئەگەری هێرش بۆ سەر ئێران لەمساڵدا.