جۆن بۆڵتن: من بۆچوونم وابوو کە دەبێت کوردستانی عێراق سەربەخۆ بێت و ئێستاش پێموا نیە کە حکومەتی بەغدا بتوانێت چیتر وەک حکومەتێکی نیشتمانی مامەڵە بکات
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2021/02/80.jpg)
دواى دەست بەکاربوونى کابینەى نوێآ حکومەتى ئەمریکا بە سەرۆکایەتى جۆ بایدن, راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاندووە کە بایدن درێژه به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌دات كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون و پشتیوانی كورد ده‌كات.
جۆن بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له ئیداره‌ی دۆناڵد تره‌مپ بایدن نایه‌وێت داعش بگه‌ڕێته‌وه و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌هێڵێته‌وه و درێژه به‌و په‌یوه‌ندیانه ده‌دات كه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان هه‌بوون و پشتیوانی كورد ده‌كات, و پێشتریش من بۆچوونم وابوو کە دەبێت کوردستانی عێراق سەربەخۆ بێت و پشتیوانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانیشم کرد. ئێستاش پێموانیە کە حکومەتی بەغدا بتوانێت چیتر وەک حکومەتێکی نیشتمانی مامەڵە بکات.
هه‌روه‌ها بۆڵتن راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا گوتی: تره‌مپ خۆی كوردی نه‌ده‌ویست، لایه‌نگری كورد نه‌بوو، پێزانینی بۆ یه‌په‌گه و هێزی پێشمه‌رگه نه‌بوو، كه رۆڵێكی سه‌ره‌كیان هه‌بوو له تێكشكاندنی داعش.
جۆن بۆڵتن راشیگەیان، جۆ بایدن ئه‌ندازیاری دابه‌شكردنی عێراق بوو بۆ سێ هه‌رێمی كوردیی، سوننی و شیعیی، به‌ڵام هێشتا سه‌رقاڵی رێكخستنی تیمه‌كه‌یه‌تی و ئێستا ئه‌و له قۆناغێكی راگوزه‌ردایه و ده‌بێت چاوه‌ڕێ بین بزانین به نیازی چییه و ده‌یه‌وێت چی بكات.