هاوپه‌یمانی ئه‌تڵه‌سی ناتۆ له‌نێوان ئه‌مریكاو توركیا

 

شەنگە هاوار
ئایه‌ له‌سه‌رده‌می .ئیداره‌ی بایدن حیلفی ناتۆ بۆ.جاری دووه‌م دووچاری جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێته‌وه‌ ؟
هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ره‌تای مانگی رابردوودا وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا (ئیبراهیم كاڵدن )ڕایگه‌یاند كه‌وا په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌نقه‌ره‌و ئه‌مریكا باش ده‌بێ به‌ ئاقارێكی جیاوازتر له‌جاران په‌یوه‌ندێكان ده‌ست پێ ده‌كا به‌ڵام ! باوه‌ر بوون به‌دروستی ئه‌م لێدوانه‌ له‌ڕاستیدا پر نیگه‌رانییه‌ و جێگای پرسیاره‌ ؟چوونكه‌ ئیداره‌ی جۆن بایدن به‌یاوه‌ری جێگره‌كه‌ی كامیلاهاریس ته‌وا جیاوازه‌ له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی پێشووی سه‌رۆك تره‌مپ .
به‌و پێیه‌ی كه‌وا هاریس به‌راسته‌و خۆدژایه‌تی سیاسه‌تی توركیای كردوه‌ یه‌كێكه‌ له‌و سیاسیه‌ته‌وانه‌ی كه‌وا بۆ ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمنێكان بۆ جینۆ.ساید ناساندنیان كاری كردوه‌ كه‌ له‌ساڵی ١٩١٥ له‌سه‌ر ده‌ستی عوسمانێكان ئه‌م كۆمه‌ڵ كوژیه‌ ئه‌نجام درا بوو وه‌بووه‌ ‌ هۆی كوژرانی مه‌لیۆن و نیوێك هاوڵاتی ئه‌رمه‌نی ,و ه‌یه‌كێك بووه‌ ‌ له‌و كه‌سانه‌ی دژی بریاره‌كه‌ی تره‌مپ وه‌ستاوه‌ له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌رۆژئاوای كوردستان .
پێوایه‌ ئیداره‌ی تازه‌ی ئه‌مریكا ده‌بێ چاو بخشێنێته‌ به بریاری ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكا به‌دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمی تازه‌ی كاركردن دۆزینه‌وه‌ی رێگا چاره‌سه‌رو گونجاو ‌ له‌پێشكه‌ش كردنی خزمه‌ت گوزاری پشتیوانی كوردانی رۆژئاوا.
هاوكات ‌له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كاربوونی ئیداره‌ی جۆن بایدن راوێژكاری پێشووی ئۆردوگان (حه‌قی چه‌سین )كه‌مامۆستای زانكۆیه‌ ئه‌م نیگه‌رانیه‌ی نه‌شارده‌وه‌ وهاته‌ ده‌نگ له‌یه‌كێك له‌دیمانه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد كه‌وا وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ كه‌وا پاشگه‌زبێته‌وه‌ له‌بریاره‌ نێو ده‌وڵه‌تێكانی په‌یوه‌ستن به‌حیلفی ناتۆ وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه‌ بكشێته‌وه‌ له‌په‌یماننامه‌ی ئه‌تله‌سی به‌و پێیه‌یی كه‌واهێزی سوپای توركیا به‌هزێزترین سوپای ناو ناتۆیه .سیاسه‌ت مه‌دارانی توركیا پێیان وایه‌ به‌م ‌پاشه‌كشه‌یه‌ ‌ هاوسه‌نگی سیاسی له‌ته‌وای جیهاندا به‌ره‌و گۆڕان ده‌چێت .
ئه‌م كارته‌ له‌كاتێكداهاته‌ ووروژاندن ‌ و خرایه‌ ‌ به‌رباس كه‌جۆن بایدن سه‌رۆكی نۆێی ئه‌مریكا سه‌رقاڵی هه‌مه‌هانگی دروست كردن بوو له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنییداله‌گه‌ڵ (جان ستۆڵتینگ بیر )سكرتێری گشتی حیلفی ناتۆ ئه‌نجامی دا به‌مه‌به‌ستی پته‌و بوونی په‌یوه‌ندێكان له‌ بونیادنانه‌وه‌یه‌كی نۆیدا به‌ڵام !كه‌ ئه‌مه‌ دیفاكتۆیه‌ له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م هه‌وڵانه‌ پێ له‌و ڕاستییه‌ ده‌نێ كه‌وا سه‌نگی مه‌حك له‌یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی بریاره‌ سیاسێكان ته‌نهاو ته‌نها پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندێكان ‌.ئه‌مه‌ ئه‌و ڕاستیه‌ ناشارێته‌وه‌ كه‌وا ئه‌م شه‌ره‌ ده‌ندوكانێیه‌‌ له‌گۆره‌پانی سیاسیدا شتێكی تازه‌ نییه‌ ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكا تره‌مپ هه‌مان هه‌ره‌شه‌ی كشانه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند بۆیه‌ ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێی وابوو حیلفی ناتۆ دووچاری جه‌ڵته‌ی مێشك بووه‌ !
پریسیار ئه‌وه‌یه‌ ؟ئایه‌ به‌هۆی فشاری توركیاله‌سه‌رده‌می ئیداره‌ی بایدندا حیلفی ناتۆ بۆ جاری دووه‌م دووچاری جه‌ڵته‌ی مێشك ده‌بێته‌وه‌ یابه‌ساغڵه‌می له چوار ساڵی ئاینده‌دا ده‌گه‌شێته‌وه‌ !
ئاشكرایه‌ …….رێكخراویی په‌یمانی ئه‌تڵه‌سی ناسراوه‌ به‌حیلفی ناتۆ له‌برۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ساڵی ١٩٤٥ دامه‌زراوه‌ له نێوان بیست و هه‌شت ده‌وڵه‌ت به‌ڵام له‌ له‌ساڵی ١٩١٧ وڵاتی مۆنتیغرو هاته‌ ناو ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ئێستا ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ پاش هاتنی مۆنتیغرۆ بیست ونۆ ده‌وڵه‌ته‌ .
ناتۆ وه‌كو په‌یمانێكی به‌رگری سه‌ربازی له‌سه‌ره‌تادا كه‌ پێكهێنرا به‌رێكه‌وتنێكی تێگه‌یشتن به‌په‌یمان نامه‌یه‌ك له‌نێوانێوانیاندا رێكه‌وتن كه‌وا هه‌رده‌وڵه‌تێك هاوپه‌یمان له‌كاتی رووداوی گرژی وئاڵۆزێكاندا ده‌بێ هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ر به‌ره‌و ئاشتی هه‌نگاو بنێن به‌ڵام !له‌كاتی هێرش كردن سه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌ده‌وڵه‌تانی هاوپه‌یمان به‌پێ به‌نده‌كانی ئه‌و هاوپه‌یمانییه‌ ملزم ده‌كرێن هه‌ر بیست و هه‌شت وڵات به‌پاڵپشتی كردن به‌واتا به‌شداریكردنیان مه‌رجداره‌.
وه‌ كه‌ هاوپه‌یمانی ناتۆ گه‌وره‌ترین رێكخراوی سه‌ربازیه‌ له‌جیهان له‌پله‌به‌ندی هێزدا وڵاتی ئه‌مرێكا به‌پله‌ی یه‌كه م ئه‌ژماره‌ وه‌ پله‌ی دووه‌م وڵاتی توركیایه‌
له‌م دره‌هاوێشتانه‌دا له‌نێوان خۆێندنه‌وه‌ی كارتی فشاری توركیا و له‌نێوان ئومێدی كوردان به‌ئیداره‌ی تازه‌ی جۆن بایدن ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ له‌ دواجار پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندێكانه.
Back to top button