وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تاران

فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ سه‌ردانێكی فه‌رمی گه‌یشته‌ تارانی پایته‌ختی ئێران.

فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ ژمارەیەك لە بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە كۆ ببێتەوە.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژ به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ گه‌یشتۆته‌ تاران و گفتوگۆ له‌باره‌ی دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌كات.

هه‌روه‌ها گوتیشی: وابڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ به‌رپرسانی ئێران كۆببێته‌وه‌.

Back to top button