سەرۆكی حكوومەتی هەرێم فەرمانێكی دەركرد
مەسروو بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، فەرمانێكی بۆ خانەنشینبوونی چوار بەرپرسی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان دەركرد.
ئەمڕۆ چوارشەممه ٣ی ٢ی ٢٠٢١، لە فەرمانێكی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە (264)ی رۆژی 10كانوونی یەكەمی 2020، بڕیار درا بە خانەنشینكردنی هەریەك لە “سەیفەدین عەلی ئەحمەد، حەسەن نووری محەمەد ئەمین، رەفیق محەمەد قادر و ئەنوەر عەزیز باوە حەمەد” كە سەرجەمیان بە پلەی لیوا لەسەر میلاكی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستانن.
لە نووسراوەكەدا ڕوون كراوەتەوە، فەرمانی خانەنشینكردنی ئەو چوار لیوایەی دەزگای ئاسایشی هەرێم رەوانەی خانەنشینی دەكرێت، بەمەبەستی تەواوكردنی رێكارەكانی خانەنشینیان ئەوەیش بەهۆی تەواوبوونی تەمەنی خزمەتیان.
بڕیاریشە ئەمڕۆ لە سلێمانی هیوا ئەحمەد بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی، لەجێی وەستا حەسەن وەك بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی سلێمانی دەستبەكار بێت.