بەغداد فشاری لەسەرە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران سوھام شنۆن ڕۆژی چوارشەممە گوتی ئەو فشارەی کە لەلایەن ھەرێمەوە خراوەتە سەر لیژنەی دارایی زۆر بەھێزە ، لەوانەش هەڕەشەی پارلەمانتارانی هەرێم بۆ بایکۆتکردنی دانیشتنی دەنگدان ، بەڵام کاریگەری نابێت لەسەر دادپەروەری دابەشکردن ، کە لەوانەیە لە دوا خولەکدا بودجە بە ڕەزامەندی ھەرێم تێپەڕبکات .
شنۆن لە بەردەوامی لێدوانەکەدا دەڵێت: “هەموو ساڵێک داوا کانی ناوچە گەرییەکان بەکاردەهێنرا لە ئامادەکردنی بودجەی ساڵانە بەڵام لیژنەی دارایی بە پێی ڕێکار و چوارچێوەی یاسایی کار دەکات بەبێ ئەوەی گوێ بەو فشارانە بدات کە لە لایەن حکومەتی خۆجێیی لە ئامادەکردنی بودجەی ساڵانەدا دەکرێت”
Back to top button