سەرۆك بارزانی لەپەیوەندی تەلەفۆنی دا لەگەڵ بێگەرد تاڵەبانی رۆڵ و خەباتی بنەماڵەكەیان بەرز نرخاند
لەپەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بەرێز جەنابى سەرۆک مەسعود بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری دێرین دلشاد شکراللە تاڵەبانی پرسە و سەرەخۆشیی و دڵنەوایی ئاراستەی بنەماڵەی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کرد”.
لەم پەیوەندیەدا سەرۆک مەسعود بارزانی رۆل و تێکۆشانی بنەماڵەی بێگەرد تاڵەبانی لە خەبات و قوربانیدا بەرز نرخاند و هیوای خواست کە ئەمە دواین کۆست و ناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت”.
لەلایەن خۆیەوە بێگەرد تاڵەبانی سوپاسی پەیوەندیی و هاوسۆزی و هاوخەمی سەرۆک بارزانی کرد