شەمخانی چی بە وەزیری دەرەوەی عێراق وتووە
عەلی شەمخانی، سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند، هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و قەیرانەکانی ناوچەکە بوونی هێزەکانی ئەمریکایە.
شەمخانی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، وتی: هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری و قەیرانەکانی ناوچەكە بوونی هێزە دەرەکییەکانە، بەتایبەت هێزەکانی ئەمریکا.
گوتیشی: چوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق،سەرەتایەكە بۆ چوونە دەرەوەیان لە تەواوی ناوچەکە.