سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێم : عێراق له‌ڕیزی پانزه وڵاتی یه‌كه‌می پڕ گه‌نده‌ڵییه له جیهاندا
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا لەکوردستان موستەلزەماتی پێویست بۆ دژایەتی گەندەڵی نیە و دژایەتی کردنی گەندەڵی لەلایەن دەستەکەیانەوە پڕۆسەیەکی خاوە، بۆ ئەمەش پێویستیه‌كانی ئاكتیڤ كردنی پرۆسه‌ی دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی لەم قۆناغەدا چەند پێداویستیەکن لەوانە، دابینكردنی پێداویستییەکان بۆ ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و بۆ دیوانی چاودێری دارایی و بۆ ده‌سه‌ڵاتی قه‌زایی، وه ته‌رخانكردنی دادگایه‌كی تایبه‌تمه‌ند بۆ دادگایی كردنی تۆمه‌تبارانی كه‌یسی گه‌نده‌ڵی بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دادگایی كردنه‌كه دوا نه‌كه‌وێت.
د. حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاندووە، بوونی گه‌نده‌ڵی له‌عێراق و له‌کوردستان دیارده‌یه‌كه له‌وه ده‌رچووه كه هه‌موو لایه‌ك دانی پێداده‌نێت ئه‌وانه‌ی له‌ده‌سه‌ڵاتدان و ئه‌وانه‌ی لهئۆپۆزیسیۆنن، له‌میدیا و له‌سۆشیال میدیاوه، به‌داخه‌وه كوردستانیش وه‌كو عێراق كه‌تائێستا له‌ڕیزه‌كانی ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی پۆلێنه‌كانی ساڵانه‌ی ڕێكخراوه‌ی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تییه ئه‌گه‌رچی له‌ساڵی ڕابردوودا چه‌ند پله‌یه‌ك هاتۆته خواره‌وه جاران له‌پله‌ی هه‌شت بوو ئێستا به‌ره‌و دوانزه و سیانزه ڕۆیشتووه به‌ڵام دیسان عێراق له‌ڕیزی پانزه وڵاتی یه‌كه‌می پڕ گه‌نده‌ڵییه له‌جیهاندا.
د. حاکم ئەحمەد ئەنوەر ئەوەشی گوت، مه‌سه‌له‌ی به‌قاچاخ هێنانی كه‌لوپه‌ل یه‌كێك نییه له‌و ماددانه‌ی كه ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی پسپۆڕیه‌كی تێداههبێت چونكه ئه‌و ماددانه‌ی كهلێكۆڵینهوهی تێداده‌كه‌ین له‌یاساكه باسكراوه به‌ڵام ئێمه یه‌ك دوو كه‌یسمان هه‌بوو پێش ئه‌م ماوه‌یه‌ی كۆتایی كه ئێستا به‌فراوانی باس ده‌كرێت له‌سه‌ر كۆمپانیایه‌ك بوو كه‌یه‌كێكیان له‌مه‌رزی باشماخ بوو له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كه‌لوپه‌لی ده‌زگا ڕه‌سمییه‌كان له‌كاتی ده‌وامدا به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه‌ئێستا ده‌كرێت دیارده‌یه‌كه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو دامه‌زراوه‌ی فه‌رمی حكومییه، زۆرجار دامه‌زراوه‌ی حكومی به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان سوودی لێوه‌رده‌گیرێت ئێمه پێمان وایه چاره‌سه‌ره‌كه‌ی له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بتوانێت ئاسایشی ئه‌و خاڵه سنوریانه به‌هێزتر بكات.