جوتیار عادل : دابینكردنی مووچه له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌تی هەرێمە
دكتۆر جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: دانوستانه‌كانی شاندی باڵای حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامه و شاندی حكومه‌تی هه‌رێم تاكه لایه‌نه ئه‌نجامی گفتوگۆكان رابگه‌یه‌نێت .
دكتۆر جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشی كرده‌وه دابینكردنی مووچه له پێشینه‌ی كاره‌كانی حكومه‌ته، بۆ باشتركردنی بژێوی هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، هه‌وڵه‌كانیش چركراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌م كارانه.
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد پرۆسه‌ی چاكسازی به‌رده‌وامه و تا ئێستا حكومه‌ت شه‌ست ملیۆن دۆلار له خه‌رجییه‌كانی كه‌مكردۆته‌وه و پێداچوونه‌وه‌ش به خه‌رجی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان و خاڵه سنوورییه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه.