سیراون بارزانی: فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه له قه‌ره‌چووغ داعشیان بۆردوومانكرد و ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش كوژران
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به تایبه‌ت له سنوری چیای قه‌ره‌چووغ چه‌ندین جار فرۆكه‌جه‌نگیه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆدروومانكی پێگه‌كانی داعشیان كردووه، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێری مه‌خموری پێشمه‌رگه‌ش رایده‌گه‌یێنێت ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ فڕۆكه جه‌نگیه‌كان جارێكی دیكه بۆردوومانی داعشیانكردوو ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون.
سیروان بارزانی، بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه رایگەیاندووه، هاوپه‌یمانان به‌رده‌وامن له بۆردوومانكردنی تیرۆریستانی داعش و لە ماوەی 72 کاتژێری رابردوودا فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی پێشمەرگە 5 جار پێگەکانی داعشیان لە چیای قەرەچووخ لە سنووری مەخموور بۆردوومانکردووە.
بەرپرسی میحوەری گوێڕ- مەخمووری هێزی پێشمەرگەی کوردستان گوتیشی، لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون و کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی رێکخراوە پەڕگیرەکەش خاپوورکراوە.