بەردەرەش : دزییەكی گەورە ئاشكرا بوو تاوانباران پێنج كیلۆ زێڕ دەدزن

 

 

لە ڕۆژی 28ـی كانوونی دووەم، گرووپێكی چوار كەسی هەڵسان بە ئەنجامدانی دزییەكی گەورە لە شارۆكەی بەردەڕەش، دوو لە تاوانباران گیراون و بەشێك زێڕە دزراوەكەش بۆ خاوەنەكەی دەگەڕێننەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەزگایی “خواکوڕك”، لە ڕۆژی 28ـی كانوونی دووەم، لە ناو بازاڕی بەردەڕەش لەلایەن چوار كەس دزی لە زێڕنگرێك دەكرێت و بڕی پێنج كیلۆ زێڕ و 25 ملیۆن دینار دەدزن.

دزییەكە بە جۆرێك بووە كە كاتێك زێڕەنگرەكە دەچێتە لای قەسابێك بۆ كڕینی گۆشت، تۆمەتبارەكان ئۆتۆمبێلەكەیان لە تەنیشت ئۆتۆمبێلەكەی دەوەستێنن و دزییەكەیان دەكەن.

عەمید شێخ سەعدی بەرزنجی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش بەدەزگا میدیایەکانی راگەیاندووە، كە دوای بەدواداچوونی وردیان و سەیركردنی كامێراكانی چاودێری، بەڵێنمان بە خەڵكی دا كە دەبێت لە سێ ڕۆژدا تۆمەتبارەكان دەستگیر بكەین، بۆیە بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی دهۆك و ئاسایش، كامیرای چاودێریی بازگەی چەمە تواندراوە ژمارەی ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەكان دەستنیشان بكرێت.

ئەوەشی روون كردەوە كە بە هاوكاری لەگەل بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێمی كوردستان و پۆلیسی هەولێر و پۆلیسی شەقڵاوە، كەسێك دەستگیر كرا كە ئۆتۆمبێلەكەی بەناوەوە بووە، بەڵام ئەو ئۆتۆمبێلە دوو ساڵ بووە فرۆشراوە و هێشتا لە هاتوچۆ فرۆشتنەكەی تۆمار نەكراوە.

Back to top button