شهپۆڵێكی دیكهی بهفر و باران بارین ههرێمی كوردستان دهگرێتهوه
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە سەرجەم شارەکان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران، بۆ سبەینێ سبەی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ باران بارین، هاوکات لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما (18) و سبەی (13) پلە دەبێت، لە سلێمانی ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرما (20) و سبەی (15) پلە دەبێت.
لەکەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما (19)، سبەی (16) پلە دەبێت، ئەمڕۆ لە دهۆک بەرزترین پلەی گەرما (15) پلە و سبەی (11) پلە دەبێت.