پارێزگاری سلێمانی وێنەیەکی لە هەولێر بڵاو کردەوە و دژی جیاکردنەوەی سلێمانی پەیامێکی راگەیاند
هەڤال ئەبوبەکر دژایەتی خۆی بۆ دابڕینی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان دەربڕی و سەردانی هەولێری کرد و رایگەیاند نا بۆ پەرتکردنینیشتیمان.
هەڤال ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە سەردانێکیدا بۆ شاری هەولێر شەوی رابردوو چەند وێنەیەکی لەگەڵ ژمارەیەک کاسبکار لە تۆڕیکۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکردۆتەوە و نووسیویەتی: هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئازیزاندا، هەموومان پێکەوەین، بۆ ئەوەینیشتمان پەرتنەکەین.
ئەمە لە کاتێکدایە هەولەکان چرکرابوونەوە بۆ دابڕاندنی سلێمانی لە هەرێمی کوردستان و مامەلەکردنی راستەوخۆ لەگەڵ بەغدا.