هۆشیاری زێباری: پەرلەمانی عێراق لەڕووی دەستوورییەوە بۆی نییە یاری بە بوودجه‌وه بکات
هۆشیار زێباری ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك له‌باره‌ی رێكنه‌كه‌وتنی لێژنه‌ى دارایی په‌رله‌مانی عێراق و شاندی هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردوو و هه‌فته‌كانی پێشوو له‌سه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2021ره‌خنه‌ی توند له‌په‌رله‌مانی و لێژنه‌ى دارایی عێراق ده‌گرێت و رایده‌گێنێت: پەرلەمان لەڕووی دەستوورییەوە بۆی نییە یاری بە بودجە بکات ، بۆیە با بەس بێت رەگەزپەرستییە ناشیرینەکەتان.
هۆشیار زێباری سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆی ئێستا له‌باره‌ی پرۆژه یاسای بودجه‌وه كه لە حکومەتەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە رایدهگهێنێت: ماددەی 62ـی دەستوور زۆر روونە کە دەڵێت:
یەکەم: ئەنجوومەنی وەزیران پرۆژەیاسای بودجەی گشتی و حیسابی کۆتایی پێشکەشی په‌رله‌مان دەکات بۆ پەسەندکردنی.
دووەم: په‌رله‌مانی عێراق مافی ئەوەی هەیە بەند و بەشەکانی بودجەی گشتی بگۆڕێت و بڕی گشتی کەمبکاتەوە و لەکاتی پێویستدا پێشنیار بکات کە ئەنجوومەنی وەزیران بڕی گشتیی خەرجکراو زیاد بکات.
هۆشیار زێباری ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: ئەمانە سەڵاحیاتی په‌رله‌مان و لیژنەی دارایین و بەهیچ جۆرێک مافی ئەوەی نییە یاری بە بودجە بکات و گۆڕانکاری تێدا بکات بەپێی دەستوور. ئەوەی ئێستا روودەدات، بازدانە بەسەر بنەمای جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان، کە بنچینەی سیستەمی دیموکراسییە.
دەستوەردانی پەرلەمان لە دەسەڵاتی جێبەجێکاری و داد کارێکی شەرمەزارانەیە و لە زۆربەی وڵاتان نادەستووری و نادیموکراسییە و دەبێت سنوورێکی بۆ دابنرێت، لەبەرئەوەی سیستەمەکەی ئێمە دەوڵەتێکی فیدراڵیی سەربەخۆ و خاوەن سەروەریی تەواوە، کە سیستەمی حوکمکردن تێیدا، کۆماری پەرلەمانی، دیموکراسییە و ئەو دەستوورەش تاکە گەرەنتی یەکێتیی عێراقە.