باوكی پەرلەمانتار ئارام باڵه‌ته‌یی كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا

ئەمڕۆ پێنجشەممە ناجى محه‌مه‌د ساڵح كە باوكی ئارام باڵه‌ته‌یی پەرلەمانتاری عێراقە، كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

دوای تووشبوونی “ئارام”ی كوڕی به‌ نه‌خۆشی كۆرۆنا و بێهۆشبوونی بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌ سێ مانگ، ئه‌مڕۆ “ناجى محه‌مه‌د ساڵح” باوكی “ئارام باڵه‌ته‌یی” ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا.

ئەم ڕووداوە دوای ئەوە دێت كە ئارام باڵەتەیی بە هۆی تووشبوونی بە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆناوە، بۆ ماوەی زیاتر لە سێ مانگە بێهۆش بووە.

خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌كه‌ی وایكردووه‌، پزیشكه‌كان نه‌توانن رێگه‌ بده‌ن بۆ چاره‌سه‌ری زیاتر بگوازرێته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش.

“ئارام باڵه‌ته‌یی” له‌دایكبووی (1979)ی گوندی “باڵه‌ته‌ی”ی سنووری پارێزگای دهۆكه‌. ئه‌و ژیانی هاوسه‌رگیری پێكهێناوه‌ و باوكی كچ و كوڕێكه‌.

“ناجى محمه‌د ساڵح”، كه‌ ته‌مه‌نی له‌ سه‌رووی (60) ساڵییه‌ و باوكی “ئارام باڵه‌ته‌یی”ییه‌ له‌ ماوه‌ی نه‌خۆشكه‌وتنی كوڕه‌كه‌یدا زۆر په‌رێشانی ژیانی كوڕه‌كه‌ی بوو. وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌سانی نزیك له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌یان باسی ده‌كه‌ن.

Back to top button