دبلۆماتێكی ئێرانی بە بیست ساڵ زیندانی كرا

بەلجیکا ڕۆژی پێنجشەممە سزای دا بەسەر دیپلۆماتکاری ئێرانی ئەسەدوڵا ئەسەدی، تۆمەتبار بە پلاندانان بۆ هێرشێک کە بڕیار بوو لە ساڵی 2018دا گردبوونەوەیەكی دژ بە تاران لە فەرەنسا بکاتە ئامانج.

ئەو دیپلۆماتە دوای ئەوەی بە تاوانی تیرۆر تاوانبار کرا بە 20 ساڵ زیندانی کردن سزا درا .

یاریدەدەرەکانیشی، نەسیمە ناعومی بە 18 ساڵ و، ئەمیر سادونی هاوسەری 17 ساڵ، هەروەها مێهرداد عەفانی، بە 15 ساڵ زیندانی سزادران.

سەرچاوە : ئەلعەرەبیە

Back to top button