داعش چاوەڕێی فرسەتێكە

لەگەڵ گەڕانەوەی ئەم دواییەی ئۆپەراسیۆنەکانی داعش لە عێراق، دەسەڵاتدارانی ئاسایشی عێراق جوڵەکانیان بۆ بەدواداگەڕانی پاشماوەکانی ئەو گروپە زیاتر کرد، چەندین گەڕان و پشکنینیان دەستپێکردەوە.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەوەشی دوپاتکردەوە کە هێشتا هەڕەشەی داعش کۆتایی پێنەھاتووە و سەرەڕای شکستهێنانیشی وەک تەحەدایەک لەعێراق و هەروەها لەسوریاش دەمێنێتەوە.

بەرپرسانی هاوپەیمانان بە دەنگی ئەمەریکایان ڕاگەیاند کە کوشتنی ” جێنشینی عێراق ” ئەبو یاسر ئەلعسەوی لێدانێکی گەورە بوو بۆ ئەو گروپە ، بەڵام جەختیان لەوە کردەوە کە ئەو هەڕەشەیە هەر ماوە ، بە تایبەت کە داعش بە ئاشکرا بەنیازە ” خەلافەتەکەی ” کە لە عێراق و سووریا زیندوو کاتەوە و چاوەڕوانی دەرفەتی گەڕانەوەیە.

Back to top button