ئەو کەسانە دەستگیرکران کە لە شارەزوور ئاڵای داعشیان هەڵکردبوو

دوای ئەوەی لە سنوری شارەزور و سنوری قەزای سەیدسادق چەند کەسێک ئاڵایەکی داعشیان لە سەر گردێک هەلکردو ژێر ئقڵاکەشیانبۆمبڕێژلرد کە بە هۆیەوە دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون ئێوارەی ئەمڕۆ راگەیێندرا کە ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆرستییەكانیشارەزوور و دانانی ئاڵای داعش لە سنوری سەیدسادق

دەقی راگەیەنراوی دەزگای ئاسایش

دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئەنجامدەرانی كردەوەتیرۆریستییەكەی شارەزوور و دانانی ئاڵای داعش، لەگوندی بەردەڕەش سەربەقەزایسەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن دەستگیردەكەن و پیلانێكی گروپێكی تیرۆریستی داعش لەناوچەكە ئاشكرادەكەن كە  مەرامیان بوونچەندین كردەوەی تیرۆریستی ئەنجام بدەن.

هەر پەیوەست بەم پیلانە، شەوی ڕابردوو لە پارێزگای هەڵەبجە دوو تیرۆریستی بە ڕەگەز عەرەب لە دوو هەڵمەتی جیا جیادا دەستگیركران.

پاش ئەوەی رۆژی ٢٥ / ١٢ / ٢٠٢٠ لە نزیك گوندی میرەدێ لەسەر رێگای سەرەكی ( قەزای شارەزووردەربەندیخان) ئاڵایەكی داعشھەڵكرا، لەسەر بڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ژورێكی لێكۆڵینەوەی ھاوبەش لەنێوان بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور وئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، پێكھێنراو راستەخۆ لێكۆڵینەوەی ورد لەسەر ئەم كەیسە دەستیپێكرد و چەندتیمێك دەستبەكاربوون.

ئەوەبوو لەھەمان كاتی بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و بەڵگە ، دوای یەك ھەفتە لەڕۆژی٢ / ١ / ٢٠٢١ ) لەنزیك گوندی بەردەڕەشە لەقەزای سەیدسادق لەسەر رێگای پێنجوێن نزیك گوندی كانی سپیكەی پەرخ ، ئاڵایەكی تری تیرۆریستانی داعش بەھەمان شێوەی ئەوەی ترھەڵكرابوو ، كە لەژێرەكەیدا عبوەی پێوەلكێنرابوو. لەكاتی ھەڵگرتنەوەیەدا دووكارمەندی ھێزەكانی ئاسایشی شارەزوو برینداربوون .

 لێكۆڵینەوەكان چڕتركرانەوە و بەدوو ئاڕاستە، دوو تیمی لێكۆڵینەوەو سەربازی دەستبەكاربوون، لەلایەك زانیاری كۆدەكرایەوە،لەھەمانكاتیشدا كیوماڵی سنورەكە دەستپێكرد.

پاش چەند رۆژێك ماندووبوون و شەونخونی ھێزەكانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ( ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی) ، سەرەداو و بەڵگەی دروست بەدەستھاتن و زانیاری تەواو لەسەر شانەیەكی نەنستوی تیرۆریستی داعش  ئاشكراكران و ئەندامەكانیانناسنامەو شوێن و جێگایان دەستنیشانكراو خرانە ژێر چاودێری ورد .

رۆژی  ٢٤ / ١ / ٢٠٢١ پاش رەزامەندی دادوەری بەڕێز ، بەبڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی ھەرێم ،  جوڵە بەھێزەكانی ئاسایش كراولەچەند ھەڵمەتێكدا لە قەزای سەیدسایدق ھەر سێ تیرۆریست ( جع ) و (عع ) كەھەردووكیان برابوون لەگەڵ ( ع  – عح )   دەستگیركران كە پیلاندانەرو ئەنجامدەرانی كردەوە تیرۆریستییەكە بوون.

كە مەرامیان بووە دوای ئەم كردەوە تیرۆریستیانە ، چەند شوێن و جێگایەكی تری گشتی لە شارەزوور دەستنیشان بكەن و بیانتەقێننەوە .

بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە بەردەوام بوو ، روونبووەوە چەند تۆمەتبارێكی تر ھاوكاری ئەم كردەوە تیرۆریستی و تۆقێنەرانە بوونە و ،لەئۆپراسیۆنێكدا رۆژی ٢٨ / ١ ئەمساڵ لەقەزای سەیدسادق ( زم ) دەستگیراكراو ، لەھەمان رۆژ بەتاوانی ھاوبەش ، ئەندامانی سەرجەمخێزانی تیرۆریستی تاوانبار ( جم ) دەستگیركران ، كە پێكھاتبوون لە دایكی بەناوی ( ب . ك ) و دوو خوشكی بەناوەكانی ( ب.عز . ع/ ف .ع ) لەگەڵ ھاوسەری تیرۆریست ( جم ) بەناوی ( ب . ع ) . دەستیشگیرا بەسەر  ھەموو ئەو كەرەستەو كەلوپەل  و پێداویستییانەی بۆ  كردەوە تیرۆریستییەكانیان بەكاریانھێنابوو.

ناسنامەی تیرۆریستان 

 – تیرۆریستی جع و  عع كوڕی تیرۆریست ( عومەری دایس ) نكە ئەندامی رێكخراوی القاعیدە بوو وە ، و یەكێك بووە لەچەكدارەكانی تیرۆریستانی ( ئەنسار ئیسلام  ) لە ناوچەی ھەورامان ،لەسەرەتای دروستبوونی ئەنسار ئیسلام لەساڵی ٢٠٠١  بەشداریچەندین كردەوەی تیرۆریستی كردەوساڵی ٢٠٠٣  دوای راودونانیان ھەڵھاتوون بۆ دەرەوەی سنوری ھەرێم ، و لەگەڵ سەرھەڵدانی داعشدەكەونە ژێر كاریگەری فكری توندڕەوی تیرۆریستی

تیرۆریست ( ع . ع ) ناسراو بە خەڵات لەساڵی ٢٠١٥ لەرێگای تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە دەكەوێتە ژێر كاریگەری بیری توندڕەوی داعش وچەندجارێك ھەوڵی داوە بچێتەناو داعش و دواتر بڕیار ئەدەن لەگەڵ تیرۆریست ( جعلەسنوری شارەزوور بمێنەوە و شانەیەكینەنستوی داعش دروستبكەن و چەند كردەوەیەكی تیرۆریستی لە سنورەكە ئەنجامبدەن .

هەر لە میانەی بەدواداچوونەكانماندا، شەوی ٣\4 2/2021دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەر ھێزەكانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم لەدوو هەڵمەتی جیا جیادا دوو تیرۆریستی دیكەی عەرەبیان دەستگیركرد، لە داهاتوودا زانیاری و ناسنامەی ئەم تیرۆریستانەش بۆ ڕایگشتی ئاشكرا دەكەین.

لەبارەی ئەم كەیسەوە ، رەوتی لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونی ھێزەكانمان بەردەوامە و ، لەبەر سەلامەتی و پاراستنی زانیارییەكان ، چەندینبەڵگەو دیكۆمێنتی تر بەشاراوەیی ھێڵراونەتەوە

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستانیش دڵنیادەكەینەوە دەزگای ئاسایشی ھەرێم ئەرك و بەرپرسیارێتی نیشتمانی و نەتەوەییەتی ، كە شەونخونبێت و گیانی ھێزەكانی بخاتە مەترسیەوە لەپێنا و ئاسایش و ئۆقرەیی زیاتر لەھەرێمەكەماندا ،  تا ھەموولایەك بە ئارامی ژیان بەڕێبكەن وسەروماڵی ھاووڵاتیان  پارێزراوبێت .

لەماوەی رابردووشدا دوور لەچاوی میدیا  ،چەندین پیلانی تیرۆریستان لەھەرێم شكستیپێھێنراو  ئەندامەكانیان دەستگیركران و رووبەڕوویدادگاكراونەتەوە ، لەناوچەدابڕێندراوەكان و شارەكانی عێراقیش ھەماھەنگ و ھاوكاری بەردەوامی ھێزەعێراقییەكان و ھێزەكانیھاوپەیمانانی نێودەوڵەتین ، بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرو ئاشكراكردن و دەستگیركردنی چەندین شانەی تیرۆریستی داعش وپوچەڵكردنەوەی پیلانەكانیان .

وەك ھەمیشە سوپاس و  پێزانینی دەزگای ئاسایش بە ھاووڵاتیان ( كەسوكارمان  ) و خەڵكی خۆمان دەگەیەنین  ، كەھەمیشە ھاوكاروھەماھەنگ بوون لەسەرخستنی ئەركەكانماندا و شكستپێھێنانی پیلانی تیرۆریستان كە مەرامیانە ژیان لەھەرێمەكەمان تێكبدەن .سوپاس ودەستخۆشیمان بۆ ھێزەكانی ئاسایشی شارەزوور و ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی كەلەپاش كەمتر لەیەك مانگ ئەنجامدەرانی ئەوكردەوە تیرۆرستییەو گروپێكی  شانەی نەنستوی داعشیان ئاشكراكرد و ئەندامەكانیان دەستگیركرد و رادەستی یاساو قانوونیان كرد .

ھەرشادو سەرفرازبن 

دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان 

Back to top button