سەنگەر عەباس لە رێگای ئەو روونکردنەوەیە دوا هۆشداری بە شایان عەسکەری دەدەم واز نەهێنێت، سکالای دیکە تۆماردەکەم

لە دوێنێ وە دیسان شایان عەسکەری دەستی کردووە بە دەهۆڵ لێدان بە لێدوانی ناڕاست و چەواشەکاری سەبارەت بە کەیسەکانی نێوانمن و ئەو لە دادگای هەولێر، پێدەچێت دیسان بیەوێت لەسەر حیسابی من ببێت بە ئەندام پەرلەمانی عێراق، بەڵام چیتر نایەڵم خەڵک بەبوختانەکان و قسە باق و بریقەکانی ئەو باوەر بکەن، چونکە ئەو بەردەوام کار لەسەر عاتیفەی خەڵک دەکات لەو ڕێگەیەوە بەهۆی ئەو گرتەڤیدیۆییەی منەوە بووە ئەندام پەرلەمانی کوردستان ئەگینا کەس ئەوەی نەدەناسی،، لێرەدا بە بەڵگەوە وەڵامی هەموو قسەوچەواشەکارییەکانی دەدەمەوە خاڵ بە خاڵ:

یەکەم/ دادگای هەولێر لەبەرژەوەندی شایان عەسکەری بڕیاری داوە بە پابەندکردنم بە بڕی(25.000.000) بیست وپێنج ملیۆن دیناریعێراقی بە پێی بڕیاری ژمارە (1939/ب5 /2020) لە ڕێکەوتی ( ٢٠٢٠/٧/٢٨)، کەچی شایان عەسکەری  باسی ئەم بڕیارە ناکات کەدادگای بڕیاری بۆ داوە بڕی (25.000.000)  بست و پؽنج ملیۆن دینار لە من وەرگرێ، بەڵکو دێ باسی بڕیارێک دەکات کە لە ڕێکەوتی ( ٢٠١٩/٤/٢٥) دەرچووە، ((وێنەیەک لە بڕیارەکە لێرە دادەنێم وەکو بەڵگە))

دووەم/ شایان عەسکەری ڕاست ناکات کە دەڵێ بەبێ ئاگاداری ئەو پێنج یەکی موچەکەی گڵدراوەتەوە، چونکە پارێزەرەکەی خۆی لە دۆسیەیژمارە (٢٠١٩/٣١٨٩) ی بەڕیوەبەرایەتی جێ بەجێ کردنی هەولێر خۆی بە ڕەزامەندی خۆی داوای کردووە لە موچەکەی گل درێتەوە، ئەم دووڕووییەی شایان عەسکەری ئەوە دەگەیەنێ، شایان لە دادگا خۆی داوا دەکات و پێی خۆشە تعویضی لێ وەربگیرێ کەچی لە ڕاگەیاندن وتۆڕی کۆمەڵایەتی قسەی پێچەوانە دەکات و بوختان دەکات ، تەنها مەبەستیشی لەم کارەی ئەوەیە عاتیفەی خەڵک بجوڵێنێ  بۆ مەرامیتایبەتی خۆی

سێیەم/ شایان عەسکەری بڕیاری دادگا بە (شفتی) تێگەیشتووە بەشەرتی چەقۆ بێت، واتە ئەگەر بڕیاری دادگا بە دڵی بێت تەواو دادگادادپەروەرە،،  ئەگەر بە دڵی نەبێ تەواو دادگا نادادپەروەرە

شایان عەسکەری لەبەردەم دادگاو لەبەرچاوی هەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن گوتی من بڕوام بە دادپەروەری دادگا هەیە، ئەم قسەیەشیلەبەردەم بەرێز دادوەر گوتووە تۆمار کراوە لە دادگا، کەچی ئێستا بەو بڕیارەی کە لە بەرژەوەندی من دەرچووە دەڵێ نادادپەروەرییە، کەچیبۆئەو بڕیارەی کە لەبەرژەوەندی خۆیەتی قروقپی لێکردووەو هیچ قسەی لەسەر ناکات کە برەکەی بیست و پێنج ملیۆن دینارەو وەری دەگرێت.

بۆیە لە ڕێگای ئەم نوسینەوە دوا هۆشداری دەدەمە شایان عەسکەری کە هیچ جارێکی تر ناوی من و کەیسی من نەهێنێ و بەکاری نەهێنێبۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی، ئەگەرنا من ڕێککاری یاسایی دەگرمە بەر لە دژی ناوبراو،

وەلە چەند ڕۆژی داھاتوو زۆر بەڵگەی ترم لایە و لە کاتی پێشكەش كردنی ئەو بڕەپارەیە بە نەخۆشخانەی نانەكەلی ئاشكرای دەکەم بۆ ڕایگشتی …..

Back to top button