عەلی حسێن بۆ خواكوڕك: هەوڵدەدەین لایانی سێهەم بەشداری دانووستاندنەكان بكەین

عەلی حسین ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندیە عێراقی و نیشتمانیەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بە دەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند” كە هەوڵدەدەن لایانی سێهەم لە دانووستاندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بەشداری پێ بكەن”.

هەروەها عەلی حسێن راشی گەیاند” بەتایبەتی ئەمریكا و نەتەوە یەكگرتووەكان بەشداری لە دانووستاندنەكانی نێوان هەولێر و بەغدا دا بكەن، هەروەها دەشلێت ئێمە ئامادەین بۆ هەموو رێكەوتنێك بەپێی دەستوور كە لەبەرژەوەندی هەموو لایەك دابێت”.

هەروەها گوتیشی بەداخەوە” هێزە هەرێمیەكان رۆڵێكی خراپیان هەبوو لەسەر دۆخی نێوان هەولێر و بەغدا”.

هەروەها لەبارەی جیاكردنەوەی سلێمانی عەلی حوسێن راشی گەیاند” كە شاندی پارتی گفتوگۆی لەگەڵ هەموو هێزە سیاسیەكان كردووە لەوباریەوە، كەسیان بە فەرمی باسیان لە جیاكردنەوەی سلێمانی لە كوردستان نەكردووە، ئەوە هەولێكی هەندێك لایانی  بەغدایە، بۆ دووبەرەكی دروست كردن لە ناوەخۆی لە كوردستاندا”.

 

Back to top button