جۆ بایدن: پێگەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان بەهێز دەکەینەوە
دوای ده‌ست به‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌مریكا له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند كه جارێکی دیکە پێگەی ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان بەهێز دەکەینەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نابێت لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی بوونی نەبێت.
هه‌روه‌ها سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا گوتیشی، بەگوێرەی بەرژەوەندی ئاسایشی نەتەوەییمان پێداچوونەوە بە بڵاوکردنەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەکەین لە دەرەوە.
جۆبایدن، لە بەشیکی گوتەکانیدا گوتی: “بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی سعوودیە بە مەبەستی پاراستنی خاکەکەی لە هەڕەشەی گرووپە چەکدارەکان کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن.”