دلاوەر ئاژگەیی : پرۆژەی ناساندی جێنۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدی بە فەرمی لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستیپێکرد
بە دەستپێشخەری پەرلەمانتاری دۆستی کوردستان دکتۆر جۆرج دالامان لە پارتی CDHی بەلجیکی و بە پاڵپشتی پارتی NVAی پرۆژەی بە فەرمی ناساندنی جێنۆسایدی خوشک و برایانی ئێزدی ئەمرۆ لە پەرلەمانی بەلجیکا دەستی پێکرد.
د. دلاوەر خالد ئاژگەیی نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەیەکێتی ئەوروپا رایگهیاند: بریارە ئەم پرسە لە لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکا تاوتۆ بکرێت و دواتر لە دانیشتنێکی فەرمی پەرلەمان بخرێتە دەنگدان.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا لە پەیوەندی لە گەڵ بەرێز جۆرج دالامان سوپاسی هەوڵەکانی کرد و پشتگیری و هاوکاری حکومەتی هەرێمی بە مەبەستی سەرخستنی پرۆژەکە راگەیاند.
دکتۆر دالامان دۆستی نزیکی کوردستانە و لە کاتە تەنگانەکاندا پشتگیری کوردستانی کردووە و چەندجار سەردانی هەرێمی کوردستان و رۆژئاوای کوردستانی کردووە و ئەندامی لێژنەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی پەرلەمانی بەلجیکایە و پێشتر ئەندامی رێکخراوی جیهانی دکتۆری بێ سنوور بووە.