لە داقووق داعش لە سێ لاوە هێرشی کردە سەر حەشدی شەعبی و ژمارەیەکی زۆری حەشد دەورەدراون و داوای هاوکاری دەکەن

دوای ئەوەی لە ماوەی رابردوو چەند جارێک داعش هێرشی کردە سەر هێزە عێراقیەکان ئەمشەویش لە سنوری داقووق لە سێ لاوەهێرشیکردە سەر هێزە عێراقیەکان.

بەپێی زانیاریەکانی دەزگای میدیایی خواکوڕک تیرۆرستانی داعش ھێرشیان کردە سەر سوپای عێراق لە گوندی تەل رابعە لە باشووریداقوق و تیرۆرستان شکستیان ھێنا، ئێستا لە دوو قۆڵەوە دووبارە داعش ھێرشی کردوتە سەر ھێزە عێراقییەکان.

ھێرشی یەکەم داعش لە گوندی مەتیق لە باشووری شارۆچکەی داقوق ھێرشی کردوتە سەر سوپای عێراق و شەڕو بێکدادان بەردەوامە.

لەلایەکی دیکەشەوە داعش لە نێوان گوندی عەرەب کۆیی وگوندی مەتیق لە باشووری داقوق ھێرشی کردوتە سەر پۆلیسی فیدراڵی و شەروپێکدادان بەردەوامە

Back to top button