رووفاتی 104 ئێزدی لە كۆجۆ بەخاك دەستپێردرێ
بڕیارە ئەمڕۆ پرووسكی 104 ئێزیدی بگەڕێنرێتەوە شنگال كە قوربانی دەستی تاوانەكەی چەكدارانی داعش و جارێكی تر لە گوندی كۆجۆ بەخاك بسپێردرێنەوە.
ئەمڕۆ شەممە بڕیارە لە رێوڕەسمێکدا پرووسكی 104 ئێزیدی بگەڕێنرێتەوە شنگال، ئەوان قوربانیی دەستی تاوانەكەی چەكدارانی داعشن و جارێكی تر لە گوندی كۆجۆ بەخاك دەسپێردرێنەوە .
لە ڕێوڕەسمی بەخاكسپاردنەكەدا هەریەك لە نوێنەری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، نوێنەری سەرۆك وەزیرانی عێراق و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، نوێنەرایەتیی وڵاتان، رێكخراوە بیانی و ناوخۆییەكانی تایبەتمەند بە جینۆساید و كەسوكاری قوربانیانی شەڕی داعش، لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان و كەسوكاری قوربانییەكانی گوندی كۆچۆ ئامادە دەبن.