کەشناسی هەرێم :باران بارین به‌رده‌وام ده‌بێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له‌ هه‌ولێر و سلێمانى ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ دهۆكیش ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، هه‌روه‌ها له‌ كه‌ركووك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، باران به‌شێوه‌ى پچڕپچڕ ده‌بارێت.

کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ ، له‌ هه‌ولێر، سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له‌ سلێمانى و كه‌ركووك له‌ كاته‌كانى به‌یانیی زوودا، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه‌، له‌ دهۆكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.

May be an image of outdoors and text

May be an image of outdoors and text

May be an image of mountain and text

May be an image of text

Back to top button