وەزیری تەندروستی: چین ژمارهیهك ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
وەزیری تەندروستیی حكوومهتى ههرێمى كوردستان ڕاى دهگهیهنێت، پێنج هەزار ژەمی ڤاکسینی پهتاى کۆرۆنا دەگاتە هەرێمی کوردستان.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگهیاند: وەکوو دەستپێشخەرییەک، چین ڤاکسینی کۆرۆنا بێ بەرامبەر و بە بەخشین پێشکەش بە هەرێمی کوردستان دەکات.
گوتیشی: پێنج هەزار ژەمی ڤاکسینی کۆرۆناى جۆری چینی (Sinopharm) دەدرێتە هەرێمی کوردستان.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەش دا، بەم نزیکانە دەست بە ڕێکارەکانی گواستنەوەی ڤاکسینەکە بۆ هەرێمی کوردستان دهكرێ، گوتیشی: ئەو پێنج هەزار ڤاکسینە بەشی دوو ههزار و 500 کەس دەکات، هەر كهسێك پێویستە دوو ژەمی ڤاکسین وەربگرێت.
د. سامان بەرزنجی ئەوەشی خستە ڕوو، ڤاکسینی سینۆفارمی چینی لە عێراقدا پەسند کراوە، بۆیە ئێمه وەریدەگرین و بەکاری دەهێنین.