عێراقیەكان ترسیان لە كشانەوەی ئەمریكا ھەیە

 

زۆرێک لە بەرپرسانی ئەمنی و جەنگاوەرانی پێشووی عێراق و دانیشتوانی ڕۆژئاوای عێراق ترسیان لە ڕۆیشتنی هێزەکانی ئەمریکا هەیە و جەخت لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەو بڕیارە کاریگەری ھەیە لەسەر بەھێزبوونی چەتەکانی داعش و شوێنکەوتوانی ئێران بەهێز دەکات.

ڕاپۆرتێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای کرد کە خەڵکی ئەو ناوچانەی ناوەڕاست كە شەڕی ئامادەبوونی ئەمریکایان کردووە ،ئێستا لە ئەوە دەترسن دوای كشانەوەی ئەمریكا میلیشیاکانی ئێران بۆشاییبەتاڵ پڕ بکەنەوە .

بە وتەی ئەوانەی کە لە شەڕەکانی دژی هێزەکانی ئەمریکا لە دوای ساڵی 2003 لە فەلوجە دا دەستیان بە کار کردووە، بوونی هێزەکانی ئەمریکا لەم ساڵانەی دواییدا یارمەتیدەر بووە بۆ سەرکوتکردنی ئەو توندڕەوانەی داعش و گروپە چەکدارەکانی سەر بە ئێران.

Back to top button