سەدریيەكان پەلاماری شیوعیيەكان دەدەن

ئاژاوەو كێشە لە پارێزگای نەجەف ڕوویدا،

دوای ئەوەی بۆمبێكی مۆلۆتۆف کەوتە سەر بارەگای حزبی شیوعی لە عێراق. لەگەڵ ئەوەش ئاڵۆزی نێوان ڕەوتی سەدر بە سەرکردایەتی موقتەدا سەدر و ئەو حزبە دروست بوو دژی ئەو فیستیڤاڵەی کە دوو ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن حزبی شیوعیەوە لە مەیدانی سەدر رێکخرابوو”.

لەو فیستیڤاڵەدا وێنەی ژمارەیەک گەنجی خۆپیشاندەر دەرکەوتبوون، لەوانە موهەننەد ئەلقەیسی، کە دایکی بە ئاشکرا بزووتنەوەی سەدری بە کوشتنی تۆمەتبار کرد،گومان دەكرێت ئەوە ھۆكارێكی كێشەی نێوان سەدریەكان و شیوعیەكان بێت.”

Back to top button