نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌رگای خۆ پاڵاوتنی بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان كرده‌وه
له‌گه‌ڵ واده‌ی نزیك بوونه‌وه‌ی كۆتای خولی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نتۆنیۆ گۆتیریس سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، نەتەوە یەکگرتووەکان رایگه‌یاند كه ده‌رگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن كراوه‌ته‌وه و تا ئێستا هه‌ریه‌كه لە ڤۆڵکان بۆزکیر سەرۆکی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و باربرا ۆودوارد، نوێنەری بەریتانیا لە ڕێکخراوەکە خۆیان كاندید كردووه.
هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌گرتووه‌كان له په‌یامێكدا بۆ نوێنه‌رانی 193 وڵات‌دا رایگه‌یاندووه كه ده‌رگای خۆ پاڵاوتن كراوه‌ته‌وه‌و داواكارین وڵاتان كاندیدی خۆیان بۆ بەرزترین پلەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان.
هه‌روه‌ها له راگه‌یێندراوكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه ، گفتوگۆی نافەرمی لەگەڵ کاندیدە پێشنیازکراوەکان ئەنجام دەدرێت، بەر لەوەی پرۆسەی جیاکردنەوە و شەن و کەوی کاندیدەکان ئەنجام بدرێت، کە بڕیارە لە مانگی ئایار یان حوزەیرانی داهاتوودا بەڕێوە بچێت.