ئۆپۆزسیۆنی سووریا: رووسیا بێ بەلێنە بۆیە بەشداری دانیشتنەكانی ئەستانا ناكەین
خواكوڕك
دوای گرێدانی چەندین كۆبوونەوە پەیوەست بە چارەسەركردنی دۆخی ئێستای سووریاو رۆژئاوای كوردستان, ئۆپۆزسیۆنی سووریا بڕیاری داوە بە بەشداری نەكردنی كۆبوونەوەی دووەمی ئەستانە كە وا بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجامبدرێت.
وتەبێژی ئۆپۆزسیۆنی سووریا تایبەت بە پرسی بەشداری ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە دانیشتنەكانی ئەستانا رایگەیاند, بەهۆی بێ بەڵێنی ڕوسیاوە بڕیارمانداوە بەشداری گەڕی دووەمی گفتوگۆكان نەكەین.
هاوكات كەسی دووەمی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ئاماژەی بەوە كرد دەبێت ڕژێمی سووری بەڵگەی نیەت پاكی خۆی بسەلمێنێت،ئەوەش لە كاتێكدایە وەزارەتی دەرەوەی كازاغستان ئەوەی خستەڕوو كە هەریەك لە شاندی ڕژێم و ئۆپۆزسیۆن بەشداری دانیشتنەكان دەكەن.
شایەنی گوتنە كە گفتوگۆكانی ئەستانە تایبەتن بە بارودۆخی سووریاو دۆزینەوەی دەرچەیەك بۆ كۆتایی جەنگ لە سووریا لە پایتەختی كازاغستان بەڕێوە دەچێت