لەبارەی دیداری سەرۆك بارزانی سەرچاوەیەكی ئاگادار چەند زانیاریەك ئاشكرا دەكات
لەدوو رۆژی رابردوو جارێكی تر كۆمەڵێك میدیای چەواشەكار هەواڵێكیان بڵاو كردۆتەوە گوایە سەرۆك بارزانی پەیوەندی بە چەند بەرپرسێكی عێراقی كردووە، وەهەروەها داوایی بینینی چەند كەسێك كردووە، سەرچاوەیەكی ئاگادار ئەو هەواڵە رەتدەكاتەوە”.
سەرچاوەیەكی ئاگادار بە دەزگایی میدیایی خواكوڕكی راگەیاندووە” كە هەواڵێك بێ بنەما بڵاو كراوەتەوە كە تێیدا هاتووە سەرۆك بارزانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ چەند سەركردەیەكی عێراقی ئەنجام دابێت و وە داوایی دیداری چەند كەسێكی كردبێت، ئەو هەواڵ هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستیەوە”.
سەرچاوەكە دەلێت، ئەم جۆرە هەواڵانە دروستکراون و مەبەستێکی ناڕوون و گوماناویی لە پشتە.