مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە ئەمینداری یەکگرتووی دەکات
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 2021/2/6 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان، پیرۆزبایی 27ـهمین ساڵیادی راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لە ئەمینداری گشتی، سەرکردایەتی و ئەندامانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.
ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و هیوای خواست، “ساڵێکی خۆشتر بەڕێ بکەین و بتوانین بە ئاشتی و یەکڕیزی خزمەتی زیاتری گەلەکەمان بکەین”.