د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات

ئەمڕۆ یەکشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پزیشکی کورد د.ئازاد نەجاڕ کرد کە دانیشتووی سویدە و خاوەنی چەندین داھێنانە لە بواری پزیشکیدا کە گرینگترینیان دڵێكی دەستكردە.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکومەت، دەستخۆشیی لە د.ئازاد نەجاڕ کرد و ستايشی داهێنانەکانی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە جێگەی شانازییە پزیشکێکی کورد لە ڕێگەی داهێنانەکانی، بتوانێت لە ئاستی جیهاندا ئەو دەسکەوتە گرنگانە بەدەست بهێنێت و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خزمەتکردنی مرۆڤایەتیدا.

د. ئازاد نەجاڕ سوپاسی پشتیوانیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد و ئامادەییشی دەربڕی کە بە هەر شێوەیەک لە توانایدا بێت، خزمەتی کوردستان بکات بەتایبەتی لە بواری تەندروستی و پێشخستنی داهێناندا.

Back to top button