مامۆستایەک لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا گیانی له‌ده‌ستدا

ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، لەقەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لە یەکەم رۆژی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندندا مامۆستایەک لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستاندا کارەبا دەیگرێت وبه‌هۆیه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
ئیبراهیم سەباح، مامۆستای وانه‌ی وه‌رزش بووه له‌قوتابخانه‌ی بنه‌ره‌تی سۆركێ ، خێزانداره و خاوه‌نی 2 منداڵە و ته‌مه‌نی 28 ساڵه.
یه‌كێك له‌مامۆستاكانی قوتابخانه‌كه له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌و ستوونه‌ی كه‌ئاڵای كوردستانی پێوه‌بووه كاره‌بای له‌سه‌ر بووه و بۆیه‌ش مامۆستا ئیبراهیم له‌كاتی هه‌ڵكردنی ئاڵای کوردستان كاره‌با گرتوویه‌تی و تا وه‌كو گه‌یندراوه‌ته نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه، لەئێستادا بەمەبەستی توێكارى، تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ى رابردووش، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ تاوتوێی كردنەوەی قوتابخانە كۆبووه‌وه و بریاردرا رۆژی 2021/2/7 ده‌رگای قوتابخانه بكرێنه‌وه.