چۆن و لهسهر چی “بەیان غەریب “دەستگیرکرا؟
بەیان غەریب، دوای ماوەیەک ونبوونی و دابڕان لهكارى ئهكتهرى لە سۆشیاڵ میدیاکان دەرکەوتەوە،ئهو لە سۆشیاڵ میدیاکان کەسێکی دیارە و رۆژى 4ـی ئهم مانگه بە گومانی هەبوونی باندی لەشفرۆشی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شارى هەولێر دەستبەسەرە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی زانیاریی ورد لەبارەی دەستگیرکردنی بەیان غەریب باس دهكات؛ کە ژنێک لە سلێمانییەوە هاتووەتە هەولێر و بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی کچەکەی لەلایەن بەیان غەریبەوە سکاڵای لەدژی تۆمارکردووە،دواتر بە فەرمانی دادوەر، لە شوێنی کارکردنی دەستگیرکراوە.
” لهكاتی دەستگیرکردنی بەیان غەریب دەستیش گیراوە بەسەر دوو مۆبایلەکەیدا، کە پڕ بوون لە وێنەی نەشیاو.
رائیدی مافپەروەر رێباز زێوەر مستەفا، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر لەبارەی ئەم کەیسەوە رایگەیاند “ئێستا بەیان غەریب بەپێی ماددەی 240 دەستبەسەرە کە ئەو ماددەیە تایبەتە بە سەرپێچی”.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان و خێزان لە هەولێر ڕاشيگهياند، چەند سکاڵایەکی دیکەش لەدژی بەیان غەریب کراون بەتۆمەتی هەڵخەڵەتاندنی ئافرەتان، ئەو ئافرەتانەی رادەکەن و دەچنە لای ئەو، بەڵام جەختیشی کردەوە لەوەی “هێشتا لە لێکۆڵینەوەی سەرەتاییداین”.