راپۆرتێكی سیخوری لەسەر داهاتەكانى هه‌رێمى كوردستان دراوەتە لایانە عێراقیيەكان.
گروپی بەناو هیوا لە ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، په‌نجا زانیاريان لەبارەی نەوت و داهاتەكان لەناوەخۆی هه‌رێمى كوردستان داوەتە لایه‌نە عێراقیيەكان لەمەڕ دانووستاندنەكان، ئەو زانیاریانەی كە لە گفتوگۆكان باسكراوە لەبارەی داهاتی ناوەخۆیی ودەروازەكان و هه‌روه‌ها رێككەوتنەكانى لەگەڵ كۆمپانیاكان لەلاى بەغداوە هەبووە كە بۆتە جێگای سەرسووڕمان،
پەرلەمانتارێكیش كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، له‌و باره‌يه‌وه دەلێت، هەرچی لەهەرێم هەیە بەداتا و، زانیاری لەرێگای گروپی بەناو هیوا گوازراوەتەوە بۆ بەغدا و، لایه‌نی دانووستانكاری بەغدا له كاتى گفتووگۆ و دانوستاندنه‌كان لەگەڵ شاندى دانوستاندنكارى هەرێم داتا و زانیاریی سەيرسەیریان لەلا بووە، كە بۆتە جێگای سەرسورمانی شاندى دانوستاندنكارى هەرێم.
پەرلەمانتارەكە دەشلێت، گروپى به‌ناو هيوا، داتا و زانیاریان لەسەر وەزارەتەكان و داهاتى وه‌زاره‌ته‌كان هەبووە، تا ئه‌و ڕاده‌ى زانیاریان لەسەر داهاتی پۆلیسی هاتووچۆش هەبووە، ئه‌مه‌ش جێگای سەرسورمان بووە، كه ئەم فراكسیۆنە بەناو هیوایە لە كوردستاندا وا وورد دیراسەی كردووە و، داویەتی بە لایانە عێراقیيەكان.