پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
سەرۆک بارزانی پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول ،( سەردارئاغای كوری حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی )، بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامەکە:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخێكی زۆرەوە سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ یەكشەممە ٧ـی شوباتی ٢٠٢١ كەسایەتیی دیار و نیشتیمانپەروەری كوردستان و دەڤەری سلێمانی و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلوول، سەردارئاغای كوری حەمەی ئاوڕەحمان ئاغای سلێمانی و، برای خوالێخۆشبوو نازدارخانی خێزانی ڕەحمەتی كاك ئیدریس، ئەمری خودای گەورەی بەجێ گەیاندووە و بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كردووە.
وێڕای سوپاسگوزارییم بۆ هەموو خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو سەلامەتیی هاووڵاتیان، پرسەی خوالێخۆشبوو سەردارئاغا بەڕێوە ناچێت.
لە خودای مەزن داواكارم سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك بدات و خوالێخۆشبووش بە بەهەشتی بەرین شاد بكات.
انا للە و انا الیه راجعون
مسعود بارزانی
٧ـی شوباتی ٢٠٢١