پێنتاگۆن بارەگاى سەربازیی سوپاى ئەمریکا لە کوردستان فراوان دەکات.

بە پێى ماڵپەڕى PLENGLISH، پێتناگۆن لە ئێستادا سەرقاڵى فراوانکردنى بارەگاى سەربازیی هێزەکانى ئەمریکایە لە هەرێمى کوردستان. ئەمەش، لە پاش دەرچوونى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق دێت کە لە 1/ 5/ 2020 دەریکردبوو سەبارەت بە کشانەوەى هێزە بیانییەکان لە عێراق، دوابەدواى بە ئامانجکردنى قاسم سولەیمانى و، ئەبو مەهدى ئەلموهەندیس لە بەغدا لەلایەن فڕۆکە ئەمریکییەکانەوە.

بە پێی راپۆرتەکە، پێنتاگۆن بۆ چەند مانگێک دەبێت بە شێوەیەکى بەردەوام سەرقاڵى فراوانکردنى فڕۆکەخانەى هەریرە. ئەم فراوانکردنەش کۆمەڵێک پرۆژە لەخۆ دەگرێت وەک: شوێنى خۆحەشاردان لە ژێر زەمیندا، چەک و تەقەمەنى و شوێنى حەسانەوە بۆ سەربازەکان.

ماڵپەڕەکە ئەوەش دەخاتە روو، ئەمریکییەکان بۆ پاڵپشتیکردنى ئۆپەراسیۆنەکانیان لە سووریادا و پاڵپشتیکردنى ئەو گرووپانەى کە لەگەڵیاندا پەیوەندییان هەیە، فڕۆکەخانەى هەریرى سەربازیی بەکاردەهێنن و سوودى لێوەردەگرن.”

Back to top button