ڕووسیا و ئێران ململانێی تووندیان دەستپێكرد.

 لە کاتێکدا کە بەربەرەکانێی ڕووسی – ئێرانی بۆتە دیاردە لە سوریا ، چاودێران ئاماژەیان بەوە کردووە کە پەیوەندی نێوان هەردوولا لە گۆڕاندایە .

ئەوەی ئەمڕۆ نوێیە، نزیکبوونەوەی هێزەکانی ڕووسیایە بۆ تەواوکردنی خاڵێکی سەربازیی لە تەنیشت خاڵێکی پاسەوانی شۆڕه‌شی ئێران لە شاری تەدمور لە ناوەڕاستی سوریا.

دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئۆپۆزسیۆن لە ماوەی چەند کاتژمێری ڕابردوودا ڕایانگەیاند، کە هەواڵگریی ئاسمانیی ڕژێم کە بارەگاکەی لە بینای کۆنی ئەمنیی سیاسییە، دەستی کردووە بە تەواو كردنی خاڵێکی سەربازیی ڕووسیا لە نزیك ھێزەكانی ئێران.

Back to top button