وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم چه‌ند رێنماییه‌كی نوێی بۆ هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل ده‌ركرد
دواى ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چه‌ند رێنماییه‌كی تایبه‌ت به هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێل له ده‌ره‌وه ده‌ركرد، له ئێستادا حكومه‌تی هه‌رێم گۆڕانكاری له چه‌ند بڕیارێكدا كردووه‌و وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم چه‌ند بڕیارێكی نوێی تایبەت بە رێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی (هاوردەکردن و گواستنەوە و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل دەرکرد و به پێی بڕیاره نوێیه‌كان، ده‌بێت دوای 90 رۆژ له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبێله‌كان به‌ناوبكرێن.
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، له مه‌رجه نوێیه‌كان رایگه‌یاندووه مەرجەکانی پێدانی مۆڵەتی (هاوردەکردن یان گواستنەوە یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل رێکخەدەخرێنەوە و دەبێت کۆمپانیاکان مەرجی پێویستیان هەبێت بۆ ئەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن .
هه‌روه‌ها لە رێنماییەکاندا هاتووە، دەبێت کۆمپانیای هاوردەکردن یان فرۆشتنی ئۆتۆمبێل، ئەو ئۆتۆمبێلەی هاوردەی کردووە، دوای تێپەڕبوونی 90 رۆژ لەسەر هێنانی ئۆتۆمبێله‌كه بۆ ناو هه‌رێمی كوردستان، لەسەر ناوی کۆمپانیا تۆمار بکات، ئەگەر لەو ماوەیەدا نەفرۆشرا. ئەگەرنا دوای 90 رۆژەکە رۆژانە بڕی (70،000) دینار سزای دێتە سەر .
ئاماژە بەوەشکراوە، گرێبەستێکی ستانداردی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لەلایەن وەزارەت بە زمانی (کوردی و عەرەبی) رێکدەخرێت، پێویستە کۆمپانیاکانی هاوردە و پێشانگاکان پێوەی پابەندبن، کە جگە لەو گرێبەستەی ئاماژەی پێدراوە، هیچ گرێبەستی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتووچۆ کاریان پێناکرێ .
سەرەڕای ئەوەش، سستەمێکی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە رێگەی گرێبەستی ئەلیکترۆنی ستاندارد لە لایەن وەزارەت رێکدەخرێت و لەسەر ماڵپەری (moi.gov.krd) بڵاوده‌كرێته‌وه .
لە رێنماییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا چەندین مەرج بۆ نووسینگه‌ی کۆمپانیا یاخود پێشانگەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دیاریکراوە، کە پێویستە رووبەری پێشانگە لە (500م2) کەمتر نەبێت، کە (100م2) بۆ نووسینگه‌ی کۆمپانیا و (400م2) بۆ نمایش تەرخان بکرێت.