جۆ بایدن سزاكانی سهر ئێران زیاد ناكهین
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمەریکا لە چاوپێکەوتنێکدا کە کەناڵی سی بی ئێس بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاند وڵاتەکەی سزاکانی سەر کۆماری ئیسلامی هەڵناکێشێ بۆ ئەوەی ئێران بهێتەوە سەر دانوستانەکان
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ئایەتوڵا عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران طوتی، ئێران ئەگەر “ئەمریکا هەموو سزاکان لاببات” لەژێر چاودێری کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دا پابەند دەبێت بە و بڕیارانەی کە لەسەری بووە.
ڕێبەری باڵای ئێران جەختی کردەوە کە ” ئەمە سیاسەتی یەکلاکەرەوەی کۆماری ئیسلامی و دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتەیە و لەم سیاسەتە ناکشێنەوە “