پێنج سوودی خواردنی خەیار تووشی سەرسوڕمانت دەكەن

خەیار جۆرێكی گرنگی سەوزەیە و بەپێی توێژینەوەكان پێنج سوودی گرنگی بۆ جەستەی مرۆڤ هەیە، بەم شێوەیە:

یەكەم: رێژەی 95%ی خەیار لە ئاو پێكهاتووە، ئەمەش وادەكات بە بەردەوامی جەستە شێدار بێت و دووربیت لە وشك هەڵهاتنی پێست.

دووەم: توێژینەوەكان دەریانخستووە خەیار بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەكانی (C.B)ی تیادایە.

سێیەم: یەكێكە لەو رێگەیانەی بەهۆیەوە دەتوانیت دووربیت لە مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شەكرە.

چوارەم: ئەنزیمەكانی ئەبربیسین ی تیادایە، ئەوەش دەبێتە هۆكاری زوو هەرسكردن.

پێنجەم: هەروەها سەوزەی خەیار بۆ جوانكاریی پێست و لابردنی پەڵەش پێویستە و بەشێوەیەكی تەندروست بەكارهێنانی یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی ببیتە خاوەن پێشتێكی جوان و رەونەقدار.

Back to top button