عادل نوری: لەبەغدا بەئێمە دەگوترێت ئەمە دەوڵەتی خۆمان چۆنی بەرێوە دەبەین ئێوە حەقتان چیە
خواكوڕك
لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵی ( كوردستان 24) عادل نوری ئەندامی پێشوو لە فراكسۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند لەدەستەی نەزاهە كاتێك ناوی وەزیرێك بۆ بانگێشت كردنی پەرلەمان دەجولێنین، ئەندام پەرلەمانتارە عێراقیەكان پێمان دەلێن، ئەمە دەوڵەتی خۆمانە چۆن بەرێوەی دەبەین ئێوە حەقتان چیە، ئێمە دەوڵەتی خۆمان دەیدزین كاولی دەكەین و تێكی دەدەین تۆیەكی لەكوردستان هاتووی حەقت چیە”.
عادل نوری دەلێت عێراقیەكان بە ئێمە دەلێن ئێمە دەمانەوێت وڵاتی خۆمان وا بەرێوە ببەین تۆ بۆ وازمان لێناهێنی و تۆ حەقت چیە، ئەمە مەنتقی بیركردنەوەی ئەندام پەرلەمانتارە عەرەبەكانە لە بەغدا”.
شایانی باسە ئەمە لەكاتێكدایە كە پێشتر چوار فراكسیۆنی كورد لە پەرلەمانی عێراق بانگەشەی گەرانەوەی مووچەیان دەكرد بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.