ئەم چەند بەشەی مریشک مەخۆن!

مریشک بە خواردنێکی باو دادەنرێت و لە سەر سفرەی زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی جیهان دادەنرێت بەڵام چەند بەشێکی مریشک دەتوانێت زیان بە تەندرووستی مرۆڤ بگەێنێت.

کلکی مریشک بە بەشێکی خەراپ بۆ خواردن دادەنرێت، لە بەر ئەوەی کە بەشی هەرە زۆری بەکتریا و پیسییەکان لەوێدا کۆدەبنەوە و بەمەش دەتوانین بڵێین کە خواردنی زیان بە تەندرووستی مرۆڤ دەگەێنێت.

هاوکات سییەکانی مریشک بە هەمان شێوە زیانی بۆ خواردن هەیە و جۆرە بەکتریایەکیان تێدایە کە تەنانەت بە گەرما و کوڵانیش لە ناو نابرێت و دەبێتە هۆی کێشەی تەندرووستی.

لە سەری مریشکدا هەندێک مادەی زیانبەخش هەیە کە بە هەمان شێوە دەکرێت ببێتە هۆکاری زیانگەیاندن بە تەندرووستی ئەگەر بخورێت.

هەروەها باس لەوەش کراوە کە پێستی مریشک هیچ مادەیەکی سوودبەخشی تێدا نییە و بڕێکی زۆری چەوری تێدایە و خواردنی هیچ سوودێک بە تەندرووستی مرۆڤ ناگەێنێت.

Back to top button